له‌سه‌ر رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان عێراق و ئێران
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ره‌تیده‌كاته‌وه به‌غدا ئاگاداری رێككه‌وتنی نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و رژێمی سووریا و رێكخراوی داعش بن، كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، چه‌كدارانی داعش ده‌گوازرێنه‌وه سه‌ر سنووری عێراق.
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ره‌خنه‌ی له هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی میادین و ئاژانسی هه‌واڵی فارس گرت، كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانییه‌وه هه‌واڵێكیان له باره‌ی ئاگاداربوونی حكوومه‌تی عێراق له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حزبوڵڵا و سووریا و داعش بڵاوكردبۆوه.
حه‌دیسی نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕیی له‌وه‌ی ئه‌و میدیایانه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا، پشتییان به سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه به‌ستووه، به‌تایبه‌تیش له‌و بابه‌ته هه‌ستیاره كه په‌یوه‌ندیه به ئاسایشی نیشتمانیيهوه هه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌تیده‌كاته‌وه، حكوومه‌تی عێراق به هیچ جۆرێك ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ریككه‌وتنه بووبێت.
هاتنی كاروانی چه‌كدارانی داعش, به ئاگاداری و پاسه‌وانی هه‌ریه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی و رژێمی سووریا، به رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته، نیگه‌رانی هه‌ریه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ئاشكرا كرد و رێككه‌وتنه‌كه‌ی به گوماناوی وه‌سف كرد.
لای خۆیه‌وه ستێفان تاونسێند، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا، رایگه‌یاند، فڕۆكهكهكانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، رێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كاروانه‌ی داعشییان بۆردومان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ژن و منداڵیان له‌گه‌ڵدایه، ناتوانن كاروانه‌كه بۆردومان بكه‌ن.