دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز حه‌ویجه ده‌هه‌ژێنن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پاریزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: "دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی باشووری رۆژئاوای شاری كه‌ركووك بیستراوه، یه‌كێكیان كاروانێكی چه‌كدارانی داعشی كردووه‌ته ئامانج و هه‌واڵی پشتراستكراویش هه‌یه كه كوژراو و بریندار هه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "چه‌كدارانی داعش حاڵه‌تی ئاماده‌باشی توندیان له سه‌نته‌ری قه‌زاكه راگه‌یاندووه‌و ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه گرنگه‌كان كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدایه بڵاوه‌یان پێكراوه".
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌دا، ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی زیاتری هێزه‌كانی سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی عێراق، له به‌غداوه به‌ره‌و پارێزگای كه‌ركووك كه‌وتوونه‌ته رێگا تا به‌شداریی له پۆپراسیۆنی "هاتین حه‌ویجه" بكه‌ن كه بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی حه‌ویجه و ریاز و ره‌شاد و عه‌باسی و ده‌وروبه‌ری ده‌ست پێبكات.