كوردانی رۆژئاوا بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم ئاهه‌نگ ده‌گێڕن

كوردانی رۆژئاوا داوا له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن

K24 - هه‌ولێر:

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 3/9/2017 له‌ شاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كوردانی رۆژئاوای كوردستان، ئاهه‌نگێكی فراوانیان بۆ پاڵپشتیكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازكرد، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25/9/2017 له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ بچێت.

له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه‌ له‌ پاركی شانه‌ده‌ر به‌رێوه‌چوو، سه‌دان كوردی رۆژئاوای كوردستان به‌شدارییان كردو ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رزكردبووه‌وه‌.

به‌شدارانی ئاهه‌نگه‌كه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌ "به‌ڵێ" ده‌نگ بده‌ن و هه‌مووان به‌شداری ریفراندۆمه‌كه‌ بكه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ مێژوویییه‌ له‌ ده‌ست كورد نه‌ده‌ن و چاره‌نووسی كورد له‌ مه‌ترسی دووربخه‌نه‌وه‌.