موحسین ره‌زایی: ریفراندۆم ده‌رهاویشته‌ی ترسناكی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
موحسین ره‌زایی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندی رژێمی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/9/2017، ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان قسه‌یكردووه‌و ده‌ڵێت "وای ده‌بینم، ریفراندۆمه‌كه ده‌رهاویشته‌ی ترسناكی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت و ئێمه دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمین".
ره‌زایی یه‌كه‌مین به‌رپرسی ئێرانی نییه دژی ریفراندۆم ده‌نگی به‌رزكردبێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی دیكه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌هه‌مانشیوه دژبوونی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربریوه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، موحسین ره‌زایی گوتوویه‌تی: "ئێمه هیوادارین ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌نه‌چیت و ئێران ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شكردنی عێراقی یه‌كپارچه ده‌بینێت".