جوتیار عادل: ئاماده‌كاریی تەواو بۆ ریفراندۆم كراوە

" بەر لە وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەموو ئامادەكارییەكان تەواو دەبن"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

دەربارەی ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم جوتیار عادل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران دەڵێ ئامادەكارییەكانی بە شێوەیەكی باش بەڕێوەدەچن و تەواوی رێكارەكان تەواو بوونەوە و بەر لە وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەموو ئامادەكارییەكان تەواو دەبن. هاوكات جوتیار عادل گووتیشی: ئاماده‌كارییه‌كان به‌ گوێره‌ی پلان كراون، نه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و گووتیشی ئێمه‌ پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ته‌واو ئاماده‌ین.