ئیلێستەر بێرد: لهسهر ریفراندۆم ههڵوێستی بریتانیا به بهرپرسانی ههرێم رادهگهیهنم
K24 - ههوڵێر:
ئیلێستەر بێرد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی مرۆیی بەریتانیا بۆ تاوتوێکردنی شەڕی داعش و پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بڕیارە بێرد، لە ماوەی سەردانەکەی لەگەڵ هەریەکە لە جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەریتانیا لە دەستپێکردنی شەڕی داعش، رۆڵێکی کارای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گێڕاوە و چەندین راوێژکاری بە مەبەستی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە لە هەولێر جێگیرکراون.
له لێدوانێكدا بۆ ژمارهیهك له میدیاكانی ههرێمی كوردستان، ئیلێستەر بێرد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی مرۆیی بەریتانیا رایگهیاند: "من لێرەم بۆ ئەوەی ستایشی هێزەکانی پێشمەرگە بکەم، کە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدان و بەم دواییەش هەماهەنگییەکی زۆر باشیان لەگەڵ هێزەکانی عێراق دروستکرد و توانیان موسڵ و تەلەعفەر کۆنتڕۆڵ بکەنەوە".
ههروهها گووتی: "بەریتانیا رێز لە قوربانییەکانی پێشمەرگە دەگرێت کە لە بری جیهان شەڕی تیرۆر دەکەن، پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوان لەندەن و هەولێر هەیە و من لێرەم بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان بەرەو پێش ببەین. لە ماوەی مانەوەمدا، پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بەرپرسان تاوتوێ دەکەم و هەڵوێستی بەریتانیایان پێ دەگەینم".