نامه‌كه‌ی ئۆباما بۆ تره‌مپ بڵاوكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ریتی دێرین و په‌یڕه‌وكراوی یاری دیموكراسی له‌سه‌ر هه‌موو سه‌رۆكێكی ئه‌مریكی چه‌سپاندووه، پێش ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی بۆ سه‌رۆكه‌كه‌ی پاش خۆی به‌جیبهێڵێت، له‌سه‌ر مێزی ژووری ئۆڤال ئۆفیس نامه‌یه‌كی بۆ جێبهێڵێت.
نامه‌كه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، بۆ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 3/9/2017 دوای 7 مانگ له چوونی تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی ئاشكرا بووه‌و له نامه‌كه‌دا ئامۆژگارییه‌كانی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك چڕكردووه‌ته‌وه‌و دوور له ململانیی سیاسی و توندی ململانێكانیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، رێنوێنی ده‌كات كه "به‌رده‌وام بایه‌خ به پاراستنی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی وڵات بدات".
ئه‌و نامه‌یه له 300 وشه تێناپه‌ڕێت، وشه‌كانی سه‌رۆكی چل و چواره‌مینی ئه‌مریكایه بۆ سه‌رۆكی چل و پێنجه‌مین، بایه‌خێكی زۆر تایبه‌تی له‌و دۆخه پڕ ئاژاوه‌ی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپدا ده‌بێت، چونكه گه‌وره به‌رپرسانی كۆمارییه‌كان هان ده‌دات تا لاوازی روانینی تره‌مپ ببینن و هه‌ژارییه‌كه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی وڵات‌دا به‌دی بكه‌ن، به تایبه‌تی پاش ئه‌و ئاژاوه‌و كرده‌وه ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی شاری شارلوتسڤێلی گرته‌وه.
ئۆباما به سه‌رۆكی ئازیز ده‌ستی به نووسینی نامه‌كه‌ی كردووه و پێش ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێبكات، سه‌رۆكایه‌تی وه‌ك "سه‌ركێشیی گه‌وره‌یه" ناوبردووه.
كه‌ناڵی سی ئین ئێن ته‌واوی نامه‌كه‌ی ئۆبامای بۆ تره‌مپ ده‌ستكه‌وتووه‌وه ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئۆباما له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ملیۆنان كه‌س هیواكانیان به تۆوه هه‌ڵواسیووه، سه‌ره‌ڕای جیاوازی حزبیمان، هه‌موومان هیوادارین له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا ئارامی و گه‌شه‌سه‌ندن بێته كایه‌وه".
ئۆباما زۆر به توندی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ههڵبژاردنه‌كاندا باسی تره‌مپی وه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت ده‌كرد، تا ئه‌و ئاسته رۆیشت و به ده‌نگده‌رانی گووت: "چاره‌نووسی كۆمارییه‌كان له ده‌ستی ئێوه‌دایه".
هه‌ر چه‌نده ئۆباما پێشتر ده‌یگووت، ئه‌م پۆسته سه‌رۆكایه‌تییه بۆ تره‌مپ زۆر ناوازه‌یه و ناتوانریت ستایشێكی ساده‌یشی بكرێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا، ئامۆژگاریی كردووه.
زۆر به تووندی باسی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مریكای كردووه‌و ده‌ڵێت "له‌سه‌رمانه كاره‌كانمان تیپه‌ڕێنین و ئه‌و نموونانه‌ی پێشكه‌شمانكردووه بۆ پاڵپشتیكردنی سیستمی جیهانی، كه له كۆتاییه‌كانی جه‌نگی سارده‌وه بونیاتنراوه‌و گه‌شه و ئارامیمانی له‌سه‌ر به‌نده".
ئۆباما نوسیوویه‌تی "ئێمه جگه له سه‌ردانیكارێكی كاتی بۆ ئه‌و پۆسته هیچی دیكه نین، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه پارێزگاریكردنی دامه‌زراوه‌كان و نه‌ریتی دیموكراتیانه‌یه، وه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پارێزگاریی له مافی سڤیله‌كان كه باپیرانمان بۆ به‌رقه‌راركردنی ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ تێكۆشاون".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی "هه‌ر چه‌نده پێشكه‌وتنه سیاسییه‌كانی رۆژانه توندبن، پێویسته له‌سه‌رمان پاش خۆمان ئه‌و كه‌ره‌سته بنه‌ڕه‌تیانه‌ی دیموكراسیه‌ته به‌هێزه‌كه‌مان جێبهێڵین، هیچ نه‌بێت هێنده‌ی ئه‌و كاته به‌هێز بێت كه ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و پۆسته".
دواین ئامۆژگاری ئۆباما بۆ تره‌مپ تا راده‌یه‌ك شه‌خسی بووه‌و نوسیوویه‌تی "له قورسی رووداوه‌كان و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كه‌موكووڕی به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانتدا، بوار بۆ دیداری هاوڕێكانت و خێزانه‌كه‌ت بهێڵه‌ره‌وه، ئه‌وه هاوكاریت ده‌كات تا كاته قورسه‌كان تێپه‌رێنی، ئه‌و سه‌ختیانه‌ی كه هه‌ر دێنه سه‌رت و یه‌خه‌ت ده‌گرن".
له كۆتاییدا ده‌ڵێت: "كاتێكی خۆشت بۆ ده‌خوازم و ئاماده‌م هه‌ر كاتیك پێویست به من بێت، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هاوكاریی پێشكه‌ش بكه‌م".