"داعشه‌كانی سنووری لوبنان و سووریا گه‌یشتنه عێراق"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/9/2017 رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی له زاری چالاكوانانی سووری و به‌رپرسانی عیراقییه‌وه ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه "ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه كاروانه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ له بیابانه‌كانی سووریادا راگیرا، له‌وانه‌یه گه‌یشتبنه ناو خاكی عێراق، هه‌رچه‌نده فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵیاندابوو رێگه‌یان لێبگرێت تا نه‌گه‌نه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی "كاروانه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان، بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ بیابانه‌كانی سووریایان بڕیوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه تونیویانه ریگای جیاواز بدۆزنه‌وه‌و خۆیان بگه‌یه‌ننه خاكی عێراق، هه‌رچه‌نده سوپای ئه‌مریكا هه‌وڵی ده‌دا رێگه‌یان لێبگرێت تا نه‌چنه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: "6 پاسی گه‌وره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خاكی سووریا و ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی سووریادایه و به‌ره‌و شاری ته‌دمور رۆیشتوون، به‌ڵام 11 پاسه‌كه‌ی دیكه‌یان له بیابانه‌كاندا گیریانخواردووه. حزبوڵڵای لوبنانیش روونیكرده‌وه كه 4 پاسیان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان بووه له‌گه‌ڵ داعشدا‌و هێشتا 6 پاسیان له بیاباندا ماونه‌ته‌وه" به‌ڵام باسی 7 پاسی دیكه‌یان نه‌كردووه كه چی‌یان به‌سه‌رهاتووه.
واشنتن پۆست ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چالاكوانانی سووری گوتوویانه،زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه گه‌یشتوونه‌ته دێرلزوور، به‌ره‌و عێراق رێگایان گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ش رێگای جیاوازیان به‌كارهیناوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بپارێزن.
له‌وباره‌یه‌وه عومه‌ر ئه‌بو له‌یلا، كه سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕیكی چالاكوانانه به ناوی "دێرلزوور 24" ده‌ڵێت: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به پێ چوونه‌ته شوێنێكی نزیك تا چاویان به هاوڕێكانیان بكه‌وێت، له‌وێشه‌وه گواستوونیانه‌ته‌وه بۆ دوو شاری عه‌ره‌بنشینی عێراقی، به ناوی"عانه و راوه".
دوو به‌رپرسی عیراقیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "پێیانوایه هه‌موو چه‌كداره‌كانی داعش و خێزانه‌كانیان به‌ره‌و قه‌زای "راوه" له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار هاتوون".
محه‌مه‌د كه‌ربولی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ده‌ڵێت: "سه‌دان چه‌كداری داعش كه له سووریا ده‌رچوون، رۆژی هه‌ینی رابردوو له راوه بینراون، پێده‌چێت له‌ناو ئه‌و كاروانه‌دا بووبن كه به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان حزبوڵڵا و داعش ئه‌نجامدرا و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر عێراق".
ئه‌سما ئه‌لعانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباریش ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی راوه ئاگاداریان كردووه‌مه‌ته‌وه كه، 700 چه‌كداری داعش و خێزانه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ناو خانووه چۆڵه‌كانی راوه، ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی داعش له‌و ناوچانه‌دا، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دۆخی سه‌ربازی ئۆپراسیۆنه‌كانی داهاتوو ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، خۆیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ئاماده ده‌كه‌ن كه تا ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدان".
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه نوسیوویه‌تی "هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌سه‌ر 17 پاسه‌كه‌ی داعش هه‌یه، كه چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی قه‌له‌موونی لوبنان له سنووری سووریاوه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی سووریا گواسته‌وه‌و به گوێره‌ی قسه‌كانی حزبوڵڵا، ئامانج له‌و رێككه‌وتنه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌ربازانی لوبنانی و چه‌كدارانی حزبوڵڵا و ئێران بووه.