داوا ده‌كرێت خه‌ڵاتی نۆبڵ له سه‌رۆك وه‌زیرانی میانمار وه‌ربگیرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ئیسلامی بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیری "ئیسیسكۆ" داوا له لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌كات، به خیرایی خه‌ڵاته‌كه‌یان له "ئه‌ون سان سو چی" سه‌رۆكوه‌زیرانی میانمار وه‌ربگرنه‌وه كه ساڵی 1991 پێیان به‌خشیبوو.
له‌وباریه‌وه "ئیسیسكۆ" به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوه‌و ده‌ڵێن: "ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی میانمار، دژی كه‌مینه‌یه‌كی موسڵمانی "رۆهینگا" ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به ئاگاداریی و پاڵپشتی سه‌رۆكوه‌زیران به‌رێوه‌ده‌چێ، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤه".

ئه‌و رێكخراوه كه باره‌گاكه‌یان له ریباتی پایته‌ختی مه‌غریبه، وای ده‌بینن، به‌هۆی ئه‌و كارانه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی میانمار، مافی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی له ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه "به خێرایی ئه‌و كوشتارگه‌یه رابگرن و ئه‌و پێشێلكارییه مه‌ترسیداره‌ی دژی مافه‌كانی مرۆڤ له میانمار كۆتایی پێبهێنن".
رۆژی دووشه‌ممه 4/9/2017 رێكخراوی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو: "123 هه‌زار كه‌س له رۆهینگا و ئه‌راكان به‌ره‌و به‌نگلادیش رایانكردووه. چونكه له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا پێشێلكاری زۆریان به‌رامبه‌ركراوه".
تۆڕی سه‌ربه‌خۆی بۆرما بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌وباره‌وه ده‌ڵێن: "داپڵۆسین و چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه موسڵمانه‌كه‌ی میانمار له ته‌واوی وڵات به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ته‌نها ویلایه‌تی راخینی باكووری نه‌گرتووه‌ته‌وه و له هه‌موو شوێنێك ئه‌شكه‌نجه‌ی موسڵمانه‌كان ده‌درێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "ئه‌و داپڵۆسین و كوشتوبره‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی بۆرما و به‌شێك له راهیبه بوودییه‌كان و گرووپه سڤیله نه‌ژادپه‌رسته‌كان پاڵپشتی ده‌كرێت".
به گویره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی سه‌ربه‌خۆی بۆرما بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت و گه‌وره‌كردنی ئه‌و چیرۆكانه‌ی موسڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته به كه‌سانی بیانی ناوده‌بات، له وڵاتێكی زۆرینه بوودیدا، بووه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌و توندوتیژیانه".
راپۆرته‌كه پشتی به دیداری 350 كه‌س له زیاتر له 46 شارۆچكه و گوند به‌ستووه‌و له ماوه‌ی 8 مانگی ساڵی 2016 ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام حكومه‌ت هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرتانه نه‌كردووه‌و هه‌ڵه‌مه‌ته‌كانی راخینی باكووری به ئۆپرایسیۆنی دژ به تیرۆریستان ناوبردووه.
راپۆۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "موسڵمانان به گشتی له ناسنامه‌ی نیشتمانی بێبه‌شكراون و رێگه‌یان ناده‌ن له زۆر ناوچه‌ی وڵات‌دا بچنه شوێنه‌كانی نوێژكردنیش".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "21 گوندی سه‌رانسه‌ری میانمار وه‌ك ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو راگه‌یه‌نراون و ده‌سه‌ڵاتداران رێگاناده‌ن كه‌س بچێته ئه‌و گوندانه‌وه".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له ویلایه‌تی راخین، جیاكاریی نێوان موسڵمان و بوودییه‌كان زیاتر بووه‌و كۆتوبه‌ندی زۆر خراوه‌ته به‌رپێی موسڵمانه‌كانی رۆهینگا و له مافی چاودێری ته‌ندرووستی و خوێندنیش بێبه‌شكراون.