لە بانە خۆپێشاندانە

دوكان و بازاڕەكان داخران

K24 - ھەولێر

خەڵكی شاری بانەی رۆژھەڵاتی كوردستان لەسەر داوای چالاكوانانی مەدەنی ئەو شارە دوكان و بازاڕەكانیان داخست و خۆپێشاندانێكیان ئەنجامدا.

لەسەر لەبەیانی ئەمرۆ سێشەممەوە خەڵكی شاری بانەی رۆژھەڵاتی كوردستان خۆپێشاندانێكی گەورەیان ئەنجامداوە و لەبەردەم قائیمەقامییەتی ئەو شارە كۆبوونەتەوە، ھاوكات ھەر ئەمرۆ لەسەر داوای چالاكانی مەدەنی خەڵكی بانە دوكان و بازاڕەكانیان داخستووە و داوای دادگاییكردنی تەقەكەران لە كۆڵبەرانی سەر سنوور دەكەن، بەپێی زانیارییەكانی كوردستان 24 ھێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسكرێژ ھەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندەران دەكەن، بەڵام خۆپێشاندانەكان تاكوو ئێستاش ھەر بەردەوامن.

دوێنێ دووشەممە لە شاری بانە ھێزە ئەمنییەكان تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەری كورد كرد و بەو ھۆیەوە دوو كۆڵبەری كورد كوژران.

لە بانە خۆپێشاندانە
لە بانە خۆپێشاندانە
لە بانە خۆپێشاندانە
لە بانە خۆپێشاندانە
لە بانە خۆپێشاندانە
لە بانە خۆپێشاندانە
لە بانە خۆپێشاندانە
لە بانە خۆپێشاندانە
لە بانە خۆپێشاندانە
لە بانە خۆپێشاندانە