ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد
K24 - هه‌ولێر:
پێنج چه‌كداری داعش له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك خۆیان راده‌ستی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌كه رایانگه‌یاندووه: "5 چه‌كداری داعش، شه‌وی رابردوو‌و له ناوچه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵای باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، خۆیان راده‌ستی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه و ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری نزیكبووه‌ته‌وه‌و خۆ راده‌ستكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له ئێستادا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ نه‌مانی وره و دڵنیابوون له شكستهێنانی رێكخراوه‌كه‌یان له شه‌ڕه‌كه‌دا.
له ساڵی 2014 وه تا ئێستا، شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و شاره‌دێكانی ریاز و ره‌شاد و عه‌باسی و گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان له ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعشدایه.