گه‌مارۆی سه‌ر دێره‌زوور شكێنرا

K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی سووری رایگه‌یاندووه "هێزه‌كانی سوپای سووریا توانیوویانه گه‌مارۆی زیاتر له 3 ساڵی رابردووی داعش له‌سه‌ر شاری دێره‌زوور هه‌ڵبگرن و تێكیبشكێنن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه سوورییه‌كه بێت، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریا دڵخۆش بوون و ده‌ستیان به ئاهه‌نگێڕان كردووه".
له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووش‌دا، یه‌كه‌كانی سوپای سوویا، به پاڵپشتی فرۆكه جه‌نگییه‌كان، چه‌ندین ئۆپراسیۆنیان بۆ شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر شاره‌كه ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ توانیان گه‌مارۆكه تێكبشكێنن و ئێستا هێزه‌كانی سوپاكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ته‌لسنوف ده‌روازه‌یه‌كیان له نێوان ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش كردووه‌ته‌وه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش 10 ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی داعشیان تێكشكاندووه كه به ئاراسته‌ی رۆژئاوای شارۆچكه‌ی مه‌یادینی رۆژهه‌ڵات و كۆگای كه‌ره‌سته‌كانی داعش ده‌هاتن.
سوپای رووسیاش له ده‌ریاوه به مووشه‌كی كالیبیر بنكه و مۆڵگه‌كانی داعشیان له دێره‌زوور بۆردوومان كردووه‌و پاڵپشتی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای سووریایان له‌و ناوچه‌یه‌دا كردووه.