نهتهوه یهكگرتووهكان: كوشتنی كۆڵبهرانی كورد راگرن
K24 - ههولێر:
ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای راگرتنی كوشتنی كۆڵبەرانی كورد لە ئێران دەكات و لهوبارهیهوه ئەسما جەھانگیر، ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران لە دوا راپۆرتیدا دەڵێ، دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە پێشێلكردنی مافی نەتەوەكان و تەنیا لە پێنج مانگی یەكەمی ساڵی 2017، زیاتر لە 30 كۆڵبەری كورد بە گوللـهی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراون و 90 كۆڵبەری دیكەش برینداركراون.
ئهسماجەھانگیر لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەیدا داوا لە ئێران دەكات، كوشتنی كۆڵبەرانی كورد رابگرێ و كۆتایی بە زیندانی و ئەشكەنجە و سەركوتکردنی نەتەوەكانی ئێران بهێنێت.