ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ره‌وشی موسڵمانانی رۆهینگیا په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی میانمار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 5/9/2017 به رێگای ته‌له‌فۆن، به ئه‌ونگ سان سوچی، سه‌رۆكوه‌زیرانی میانماری گوتووه "به‌كارهینانی توندوتیژی دژی موسڵمانه‌كانی رۆهینگیا، بووه‌ته هۆی درووستكردنی نیگه‌رانییه‌كی قوڵ له جیهانی ئیسلامی‌دا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌نێرینه به‌نگلادیش تا باسی ره‌وشی رووداوه‌كان و شه‌ڕه‌كه بكات".
ئێستا میانمار كه ژماره‌یه‌كی زۆری موسڵمانانی تیدا ده‌ژی، رووبه‌ڕووی گوشاریكی زۆر بووه‌ته‌وه تا توندوتیژییه‌كان دژی مه‌سڵمانانی رۆهینگیا رابگرن، پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 400 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 125 هه‌زار كه‌س رایانكردووه بۆ به‌نگلادیش و وڵات خوێناوی‌ترین كرده‌وه‌ی توندوتیژی له دژی كه‌مینه‌یه‌كی موسڵمان به خۆیه‌وه بینیووه و سه‌رده‌مانێكه تاوانی له‌و شیوه‌یه له‌و وڵاته رووینه‌داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه "ئه‌ردۆغان به سوچی گوتووه، پێشێلكاری دژی مافی مرۆڤ روویداوه‌و جیهانی ئیسلامی رووبه‌ڕووی نیگه‌رانییه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و توندوتیژیانه‌ی رۆهینگیا، وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی ئه‌ژمارده‌كرێت".
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان و سوچی باسی چاره‌سه‌ری كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كانیان كردووه".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌ردۆغان سه‌ركۆنه‌ی تیرۆر و به ئامانجكردنی سڤیله‌كانی كردووه و نیگه‌رانی خۆیشی له زیاتربوونی كێشه‌كان ده‌ربڕیوه كه بووه‌ته هۆی قه‌یرانێكی مرۆیی مه‌ترسیدار.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی :"مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژی چوارشه‌ممه له باكۆوه ده‌چێته به‌نگلادیش و رۆژی دواتر ده‌ست به ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كات.
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 5/9/2017 به رێگای ته‌له‌فۆن، به ئه‌ونگ سان سوچی، سه‌رۆكوه‌زیرانی میانماری گوتووه "به‌كارهینانی توندوتیژی دژی موسڵمانه‌كانی رۆهینگیا، بووه‌ته هۆی درووستكردنی نیگه‌رانییه‌كی قوڵ له جیهانی ئیسلامی‌دا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌نێرینه به‌نگلادیش تا باسی ره‌وشی رووداوه‌كان و شه‌ڕه‌كه بكات".