مه‌لالا یوسفزه‌ی ره‌خنه‌ی توند له سه‌رۆكی میانمار ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لالا یوسفزه‌ی، كه بچووكترین براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ئونگ سان سو كی، كرد، به‌هۆی بێهه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌و توندوتیژییانه‌ی له دژی رۆهینگاكان ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌هۆی توندوتیژییه‌كانیشه‌وه، تا ئێستا وێڕای كوژرانی سه‌دان كه‌س له‌و پێكهاته‌یه، به هه‌زارانیشیان ئاواره‌ی وڵاتی به‌نگلادیش بوونه.
یوسفزه‌ی كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه، له ره‌خنه‌كانیدا بۆ سه‌رۆكی میانمار، ده‌ڵێت: "به درێژایی چه‌ندین ساڵی رابردوو، توندوتیژییه‌كانم له دژی رۆهینگا ریسوا كردووه، چاوه‌ڕوانی هه‌مان هه‌ڵوێستیش بووم له سه‌رۆكی میانمار، چونكه ئه‌و پێشتر له ساڵی 1991 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدراوه، كه پشتیوانی خه‌باتی ئاشتییانه‌ی ده‌كرد".
یوسفزه‌ی داوای له حكوومه‌تی میانمار كرد، دان به ته‌واوی مافه‌كانی رۆهینگادا بنێت و وه‌ك هاووڵاتییانی دیكه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و ده‌پرسێت: "ئه‌گه‌ر ماڵی ئه‌وان میانمار نه‌بێت كه چه‌ندین نه‌وه‌ی ئه‌وانی تێدا ژیاوه، ده‌بێت كوێ بێت؟".
هاوكات یوسفزه‌ی داوا له ته‌واوی وڵاتانی جیهان ده‌كات، به پاكستانیشه‌وه، كه وڵاتی خۆیه‌تی، شوێنی حه‌وانه‌وه و خۆراك و پێداویستی په‌روه‌رده بۆ ئاواره‌كانی رۆهینگا دابین بكه‌ن كه له به‌نگلادیشن.
مه‌لالا یوسفزه‌ی، له ساڵی 2012، كاتێك له قوتابخانه ده‌گه‌ڕایه‌وه له پاكستان، له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی درا، به‌ڵام رزگاریبوو، دواتریش خه‌باتی مه‌ده‌نی له پێناو مافه‌كانی منداڵان ده‌ستپێكرد و خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ به‌خشرا.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا یوسفزه‌ی، سه‌ردانی كامپی ئاواره‌كانی كرد له هه‌ولێری پایته‌خت و له نزیكه‌وه ئاواره‌ی كامپه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه.