پوتین: له‌گه‌ڵ تره‌مپ ژن و مێرد نین
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، بڕیاری داخستنی نێرده دیپلۆماتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به هه‌ڵه ناو ده‌بات.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووساندا له چین، كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی روووسیای كرا، ئایا هه‌ست به نائومێدی ناكات به‌رامبه‌ر به تره‌مپ؟.
له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی رووسیا گووتی: "پرسیاره‌كه سه‌یره، خۆ نه من ده‌ستگیرانی تره‌مپم، نه ئه‌و ده‌ستگیرانی منه، ژن و مێردیش نین، تا له یه‌كتر بێ ئومێد ببین، ئێمه ده‌وڵه‌تداریی ده‌كه‌ین و هه‌ر وڵاتێكمان خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ه‌ندی تایبه‌تی خۆیه‌تی".
هه‌روه‌ها گووتی: "تره‌مپ هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌دات و منیش وڵاته‌كه‌ی خۆم".
پوتین هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی 155 دیپلۆماتی ئه‌مریكی دیكه‌ی له رووسیا كرد و گووتی: "مافی خۆمانه بریار له باره‌ی دیپلۆماته ئه‌مریكییه‌كانی مۆسكۆ بده‌ین، به‌ڵام ئێمه له ئێستادا ئه‌و هه‌نگاوه نانێین".