يه‌كێتى: تا 15ى ئه‌يلوول په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى ئه‌و حزبه رايگه‌ياند، تا 15ى ئه‌يلوول په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه و ئه‌گه‌ر تا ئه‌و واده‌يه په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه يه‌كێتى رێگر ده‌بێت له دانانى سندووقى ده‌نگدان بۆ ريفراندۆم له زۆنى سه‌وز و نيلى.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبووەوە.
بڕياره سبه‌ى پێنجشه‌ممه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيش كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆدا پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و دوایین ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێ كراوە.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه دوێنێ سێشه‌ممه یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پرسه‌كانی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ په‌يامنێرى كوردستان 24 له سلێمانى له زارى سه‌رچاوه‌يه‌ك له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه رايگه‌ياند، يه‌كێتى پێداگيرى له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تا 15ى ئه‌يلوول په‌رله‌مانى كوردستان كارا ده‌كرێته‌وه و ئه‌گه‌ر گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلاميش به‌شدارى نه‌كه‌ن، پرۆسه‌كه به بێ ئه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر تا 15ى ئه‌يلوول په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا؛ يه‌كێتى رێگر ده‌بێت له دانانى سندووقى ده‌نگدان بۆ ريفراندۆم له زۆنى سه‌وز و نيلييدا.