واشنتن پۆست: بێده‌نگى سه‌رۆكى ميانمار خه‌جاڵه‌تييه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مريكى بێده‌نگى سه‌رۆك وه‌زيرانى ميانمار "ئونج سان سوكى" كه هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتييه له ئاست كوشتار و ئاواره‌كردن و سوتاندنى گونده‌كانى پێكهاته‌ى رۆهينگا له هه‌رێمى راخينى ميانمار به "خه‌جاڵه‌تبارانه" وه‌سفكرد.
رۆژنامه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سايته‌كه‌ى خۆي‌دا راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: هه‌رچه‌نده "سوكى" پێگه‌يه‌كى گرنگى له جيهاندا هه‌بوو، به‌و پێيه‌ى زيندانى سياسى بووه و له پێناو ديموكراتى تێكۆشاوه و دژى حوكمى سه‌ربازى بووه، به‌ڵام هيچ بايه‌خێكى ئه‌وتۆى به ئاشته‌وايى و سازانى نێوان بووزيه‌كان و موسڵمانانى رۆهينگا نه‌داوه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، دانيشتوانى ميانمار پێكهاته‌ى جياجيا و ئاينى جياجيا و ده‌يان كۆمه‌ڵه و تيره‌ى ره‌گه‌زين و هيچ كامێكيان هێنده‌ى پێكهاته‌ى رۆهينگا رووبه‌ڕووى توندوتيژى و پاكتاوى ره‌گه‌زى نه‌بوونه‌ته‌وه، كه له 1982ه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى سه‌ربازى ئه‌و وڵاته مافى ناسنامه‌يان لێ سه‌ندوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه له 1982ه‌وه موسڵمانه‌كانى ميانمار له ويلايه‌تى راخين له ره‌وشێكى هاوشێوه‌ى جياكارى ره‌گه‌زى ده‌ژين و به راى شاره‌زايانيش دواى چه‌ند ده‌يه‌يه‌ك له سه‌ركوتكارى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه گه‌شه ده‌كات و ئه‌وه‌ش مه‌ترسى ئه‌وه‌ى به‌دوادا دێت، داعش له ناوچه‌كه سه‌رهه‌ڵبدات.
واشنتن پۆست باسى له‌وه‌شكردووه، كه چه‌ندين جاره رێكخراوه مرۆييه‌كان هۆشداريان داوه له لێكه‌وته‌كانى قه‌ڵاچۆكردنى موسڵمانانى رۆهينگا.
له 2015دا مۆزه‌خانه‌ى هۆڵۆكۆستى ئه‌مريكى ميانمارى له پێشه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه دانابوو، كه مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانى كۆمه‌ڵكوژى تێدا ده‌كرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، يانجى لى بڕيارده‌رى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان تايبه‌ت به مافى مرۆڤ له ميانمار رايگه‌ياند، پێويسته سه‌رۆكى ميانمار "ئونج سان سوكى" ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و ئه‌وه‌ش له هه‌ر حكومه‌تێك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كه له پێناو پاراستنى ژيانى هه‌ر تاكێكى ميانمار پێويسته بيكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ته‌نيا له يه‌ك هه‌فته‌دا زياتر له يه‌ك هه‌زار هاووڵاتى رۆهينگا كوژراوون.
واشنتن پۆست ئه‌و بێده‌نگييه‌ى "ئونج سان سوكى" به خه‌جاڵه‌تبارانه وه‌سفكردووه.
ئه‌مه له كاتێكدايه "ئونج سان سوكى" خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵه بۆ ئاشتى و زيندانى سياسى بووه و يه‌كێك بووه له‌و چالاكانه‌ى داواى حوكمى مه‌ده‌نى كردووه له ميانماردا.
واشنتن پۆست ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، حكومه‌تى ميانمار رێگره له گه‌يشتنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كوشتاريان تێدا بووه و هه‌روه‌ها رێگره له گه‌يشتنى تيمه ميدياييه‌كان بۆ رووماڵى بێلايه‌نانه‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى له هه‌رێمى راخين روويانداوه.