به ڤيديۆ.. له كاتى حه‌جدا كارمه‌ندێكى سعوودى به حاجييه‌كى چينى راده‌بوێرێت
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى سه‌باره‌ت به ره‌فتارى كارمه‌ندێكى سعوودى له‌گه‌ڵ حاجييه‌كى چينى بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێيدا گاڵته به زمانى حاجييه چينييه‌كه ده‌كات.
له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت حاجييه‌كى چين، له كارمه‌ندێكى سعوودى له باره‌ى شتێكه‌وه پرسيار ده‌كات و ئه‌ويش به گاڵته پێكردنه‌وه وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و لاسايى شێوه‌ى ده‌ربڕينى زمانى چينى ده‌كاته‌وه.
ئه‌و كارمه‌نده سعوودييه به هه‌ندێك وشه و ده‌ربڕينى بێ مانا وه‌ڵامى پرسيارى حاجييه چينييه‌كه ده‌كاته‌وه.