ناوه‌ڕۆكى په‌يامه‌كه‌ى يه‌كێتى ئاشكرا ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
شاندى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوويه‌وه و دوايين په‌يامى راده‌ستى گۆڕان كرد و بڕياره سبه‌ى شه‌ممه له سلێمانى هه‌مان شاندى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى كۆببێته‌وه. هاوكات ئه‌ندامێكى شانده‌كه‌ى يه‌كێتى كشانه‌وه‌ى خۆى له شانده‌كه راگه‌ياند.
شانده‌كه‌ى يه‌كێتى پێكهاتووه له شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەکتەبی سیاسی، عەدنان حەمەی مینا، جەمیل هەورامی، لەتیف شێخ عومەر و بێگەرد تاڵەبانی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی.
هه‌رچه‌نده بڵێسه جه‌بار وه‌ك ئه‌ندامى شانده‌كه دياريكرابوو، به‌ڵام له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك و له ئه‌كاونتى خۆي‌دا، بڵێسه جه‌بار كشانه‌وه‌ى خۆى له شانده‌كه راگه‌ياند، به بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى روون بكاته‌وه.
شاندى يه‌كێتى له سه‌ردانه‌كه‌ياندا په‌يامێكيان گه‌ياندووه‌ته بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه چه‌ند خاڵێكى له خۆ گرتووه.
له په‌يامه‌كه‌ى يه‌كێتيدا كه وێنه‌يه‌كى له ميدياكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند خاڵێك خراونه‌ته‌ڕوو له‌وانه:
1- ئاساییكردنه‌وه‌و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
2- له‌پێناوی به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان موچه‌ی پله باڵاكان و موچه كه‌مه‌كاندا، پێویسته پاشه‌كه‌وتكردنی موچه له‌رێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت لاببرێت و گره‌نتی دانه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی موچه‌خۆران بكرێت.
3- متمانه به‌خشین به‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سندوقی داهاته نه‌وتی و غازییه‌كان.
4- هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌نگدانی دانیشتوانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
5- په‌سه‌ندكردنی یاسای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
6- لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور بۆ راپرسی، متمانه‌ی پێ ببه‌خشرێته‌وه بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی كوردستان.
7- هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره 1ی ساڵی 2005.
پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلامى و لايه‌نه‌كانى ديكه به بێ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى بڕياريان داوه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لايه‌نانه ئاماده نه‌بن به‌شدارى له پرۆسه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكه‌ن.
بڕياره له 25ى ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجامبدرێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش وايكرد، پارتى مه‌رجه‌كانى خۆى له به‌رده‌م پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان لابه‌رێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميانه‌ى وته‌كانيدا له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئاماژه‌ى پێكرد.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامه‌كانى رازى بوو به كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى.
ئه‌و بڕياره‌ى يه‌كێتى له كاتێكدايه كه له ماوه‌ى رابردوودا يه‌كێتى رێككه‌وتنى سياسى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان واژوو كردبوو و هه‌ردوولا سه‌ركردايه‌تييه‌كى هاوبه‌شيان بۆ هه‌ماهه‌نگى له بڕياره هه‌ستياره‌كان درووستكردبوو.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ شاندێكى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كرد بۆ ئه‌وه‌ى نياز و بڕيارى خۆيان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بگه‌يه‌ننه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.
هاوكات بڕيار بوو هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندێكى يه‌كێتى سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان بكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه دواخرا و بڕيار درا سبه‌ى له سلێمانى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى يه‌كگرتوو، حاجى كاروان له لێدوانێكيدا بۆ كوردستان 24 سيناريۆكانى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى روونكردنه‌وه.
حاجى كاروان رايگه‌ياند، دانيشتنى يه‌كه‌م، به بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵ به جۆرێك ده‌بێت، كه 25 په‌رله‌مانتار داواى دانيشتنێكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و ئه‌و دانيشتنه له لايه‌ن به‌ته‌مه‌نترين په‌رله‌مانتاره‌وه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت.
گوتيشى: دواى ئه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ جێگر و سكرتێرى په‌رله‌مان ده‌كرێت و به ده‌نگدان ئه‌و پرسه يه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، به جێگر و سكرتێرى په‌رله‌مان دانيشتنه‌كان ده‌برێن به‌ڕێوه و پرسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دواده‌خرێت بۆ رێككه‌وتنى ديكه‌ى سياسى.
ئاشكراشيكرد، سيناريۆى دووه‌م ئه‌وه‌يه يه‌كسه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و په‌رله‌مان ده‌ست به كاره‌كانى خۆى بكاته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 بڕياره تا 15ى ئه‌م مانگه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه دواى ئه‌وه‌ى له ئۆكتۆبه‌رى 2015ه‌وه كاره‌كانى په‌كيان كه‌وتووه و هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به رێككه‌وتنى سياسى نێوان پارتى ديموكراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى درايه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى وه‌رگرت و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستانيش پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مانى وه‌رگرت، ئه‌مه له كاتێكدا بوو، كه ئه‌و پۆسته ئيستحقاقى يه‌كێتى نيشتيمانى بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى يه‌كێتى له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كانديدى بۆ پۆسته‌كه نه‌بوو، به شێوه‌ى كاتى درايه كۆمه‌ڵى ئيسلامى و به ده‌نگدان له په‌رله‌مان يه‌كلا كرايه‌وه.
پارتى ديموكراتى كوردستان له زارى گوته‌بێژه‌كه‌يه‌وه رايگه‌ياند، پێويسته يه‌كێتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى بڕيارى خۆيان بده‌ن و به‌يه‌كه‌وه په‌رله‌مان كارا بكه‌ينه‌وه.