له حه‌ويجه ئه‌ميرى كه‌تيبه‌ى ژنانى داعش كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه عێراقييه‌كان له زارى سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانه‌وه بڵاويانكرده‌وه، له ئاكامى بۆمبابارانێكى پێگه‌كه‌ياندا، ئه‌ميرى كه‌تيبه‌ى ژنانى داعش له حه‌ويجه كوژراوه.
سايتى سۆمه‌ريه نيوز بڵاويكردووه‌ته‌وه، له ئاكامى بۆمبابارانى پێگه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعش، ئافره‌تێكى به‌رپرس له ريزى چه‌كدارانى داعش كه به ئه‌ميرى كه‌تيبه‌ى ژنانى داعش به‌ناوبانگ بوو كوژراوه.
سايته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئافره‌ته له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى و دوو منداڵيدا كوژراوون.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه خۆجێييه‌كان، بۆمبابارانى چڕ بۆ سه‌ر حه‌ويجه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به به‌رده‌وامى ئه‌نجامده‌درێت و به‌و هۆيه‌وه زيانى زۆر به‌ر چه‌كدارانى داعش كه‌وتووه.
داعش له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014، توانى قه‌زاى حه‌ويجه و ناحييه‌كانى زاب و عه‌باسى و ره‌شاد و رياز له باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك داگير بكات.
له كۆتايى مانگى رابردووه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق بانگه‌شه‌ى نزيكبوونه‌وه‌ى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنى حه‌ويجه ده‌كه‌ن.