له دوو هه‌فته‌دا 270 هه‌زار هاووڵاتى رۆهينگا روويانكردووه‌ته به‌نگلاديش
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نيا له ماوه‌ى كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا 270 هه‌زار هاووڵاتى له ترسى شاڵاوى قڕكردن و جينۆسايدكردنيان له ميانماره‌وه به‌ره‌و به‌نگلاديش رايانكردووه.
دنيا ئه‌سله‌م خان، گوته‌بێژى كۆميسيۆنى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، 270 هه‌زار هاووڵاتى رۆهينگا له ميانماره‌وه به‌ره‌و به‌نگلاديش رايانكردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گوتيشى: له به‌نگلاديش ئاماده‌كارييه‌كانى پێشوازيكردن له‌و ژماره زۆره‌ى په‌نابه‌ران وه‌ك پێويست نييه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌نگلاديش شێخه حه‌سينه داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى ميانمار كردووه، ئه‌و هاووڵاتيانه بگێڕێته‌وه سه‌ر خاك و ئاوى خۆيان.
رێكخراوه مرۆييه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نيگه‌رانى قوڵى خۆيان له باره‌ى ره‌وشى ته‌ندرووستى و مرۆيى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو، كه زنجيره چياكانيان به پێ بڕيوه بۆ ئه‌وه‌ى گيانى خۆيان له ره‌شه‌كوژى ده‌سه‌ڵاتدارانى ميانمار و بوزييه‌كان ده‌رباز بكه‌ن.
پرۆگرامى خۆراكى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان 3000 ژمه خۆراكى تايبه‌ت به ژنانى دووگيان و منداڵانى خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ پێشكه‌شى په‌نابه‌ره راكردووه‌كان كردووه.
له كۆتايى مانگى رابردووه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كانى ميانمار كه له ژێر هه‌ژموونى پياوانى ئاينى بوزيدان، هه‌ڵمه‌تێكى وێرانكردن و سووتاندنى گونده‌كانى رۆهينگايان ده‌ستپێكردووه و ته‌نيا له ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌ى ده‌ستپێكى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا زياتر له هه‌زار هاووڵاتى رۆهينگه‌يان كوشتووه.