سه‌رۆك بارزانی: كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بوودجه‌ و ناردنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان بۆ به‌غدا تێپه‌ڕیوه‌

له‌سه‌ر كه‌ركووك هۆشداری ده‌دات و ده‌شڵێت: ریفراندۆم له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت

K24 - هه‌ولێر:

مەسعود بارزانی, سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە دیمانەیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی تەلەفزیۆنی بی بی سی بەریتانی، دووپاتیكردەوە,  ئێمه‌ دانووستان بۆ بوودجه‌ و ناردنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان ناكه‌ین بۆ به‌غدا و كاتی ئه‌وه‌ تێپه‌ڕیوه‌" .

سەرۆك بارزانی جەختیش لەوە دەكاتەوە, ریفراندۆم لە كاتی خۆی ئەنجام دەدرێت و دواناخرێت.

ئەوەش دووپات دەكاتەوە, ھەموو كورد ئامادەیە بەرگری لە كەركووك بكات لەبەرامبەر ھەر ھەڕەشەیەك لە ھەر لایەن و گرووپێك بێت و ھۆشداریش لە رووبەرووبوونەوەی میلیشیا شیعییەكان دەدات.

لە باره‌ی پرسی داخستنی سنوور، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی بە بی بی سی راگەیاندووە, ئەو دوو وڵاته‌ بەرژەوەندی زۆریان لە كوردستان ھەیە و لەبەر ئەو بەرژەوەندیانە سنوور داناخەن.