مه‌سروور بارزانی: كاته‌كه گونجاوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان دەڵێت: "له‌و بڕوایه‌داین ئێستا كاته‌كه گونجاوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی".
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: "گه‌لی كوردیش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهان، مافی بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆی هه‌یه".
مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن گه‌یشتوونه‌ته بۆچوونی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژوومان بكه‌یت، به‌درێژایی مێژوو چه‌وسێندراوینه‌ته‌وه. ئێمه وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی چاره‌ی خۆنووسینمان هه‌یه، له‌وبڕوایه‌داین كاته‌كه گونجاوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی".