ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئاماده‌كارییه‌كانی ریفراندۆم تاوتوێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنه‌ری لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، كۆبوونه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمدا، پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و كاره‌كانی كۆمیته‌ی راگه‌یاندن خراوه‌ته به‌رباس و گفتوگۆ ".
هه‌روه‌ها گووتی: "بڕیاره كۆمیته‌ی راگه‌یاندن له لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی بكرێت و له سبه‌ینیوه ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن و به میكانیزمێكی گونجاو و یه‌كگرتوو په‌یامه میدیاییه‌كانی په‌یوه‌ست به ریفراندۆم ئاراسته بكرێن".