له پاريس خێزانێكى چوار كه‌سى كوژران
K24 – هه‌ولێر:
خێزانێكى چوار كه‌سى له وێستگه‌يه‌كى شه‌مه‌نده‌فه‌رى كه‌رتى وايز له باكوورى فه‌ره‌نسا درانه به‌ر ده‌ستڕێژى گوله و كوژران.
سايتى فرانس ئينفۆ بڵاويكرده‌وه، ئه‌و خێزانه چوار كه‌سييه كوژراوون، به‌ڵام پۆليسى ناوچه‌كه پێى وا نييه رووداوه‌كه په‌يوه‌ندى به كرده‌وه‌ى تيرۆريستييه‌وه هه‌بێت.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، له ناو خێزانه‌كه‌دا دوانيان منداڵن و فيشه‌كيان به‌ركه‌وتووه و كوژراوون.
داواكارى گشتيى پاريس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، گومانده‌كرێت بكوژه‌كه دواى ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه خۆى كوشتبێت.