توێژه‌رێكى سياسى: پێويسته به‌ريتانيا پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌ر و ئه‌كاديمى دكتۆر ره‌نج عه‌لائه‌دين له ميانى به‌شداريكردنى له پانێلى له‌نده‌ن تايبه‌ت به پرسى سه‌ربه‌خۆيى و ريفراندۆمى كوردستان رايگه‌ياند، سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌بێته فاكته‌رێكى گرنگ بۆ سه‌قامگيرى ناوچه‌كه و پێويسته بريتانيا پشتيوانى له‌و سه‌ربه‌خۆييه بكات و دانى پێدا بنێت.
ئه‌و شاره‌زايه روونيكرده‌وه، عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات و له عێراقدا هێز كه‌وتووه‌ته ده‌ستى ميليشياكان و ناوه‌نده‌كانى بڕيار لاوازن و ده‌سه‌ڵاتێكى ميليشيايى له ئارادايه به جۆرێك كه له رووى سياسى و ديپلۆماسييه‌وه جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات لاوازيان پێوه دياره.
دكتۆر ره‌نج عه‌لائه‌دين گوتيشى: كورد له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا سه‌نگى خۆى هه‌يه و ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا كوردستان ببوايه به ده‌وڵه‌ت ئێستا رۆڵێكى گه‌وره‌تر و گرنگترى له شه‌ڕى تيرۆر و سه‌قامگيرى ناوچه‌كه ده‌گێڕا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ته‌نانه‌ت له سوورياش ئه‌وه كورده كه شه‌ڕى تيرۆريزم ده‌كات و له باتى جيهان بووه‌ته قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنى هه‌موومان له مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر.
داواشيكرد، به‌ريتانيا چاو به سياسه‌تى خۆي‌دا له هه‌مبه‌ر پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستاندا بخشێنێته‌وه و پشتيوانى له هاتنه‌ئاراى ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكات.
ئه‌مڕۆ كوردستان 24 به هاوكارى رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گراف و سه‌نته‌رى پێشخستنى كورد له له‌نده‌ن له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ريفراندۆمه‌وه پانێلێكى له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا ساز كرد.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا و له ميانى چالاكييه‌كان بۆ پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ئه‌نجامدانى راپرسى بڕياره له هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گرافى بريتانيى پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بڵاو بكاته‌وه.
ئامانجى پانێله‌كه خستنه‌ڕووى پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه له ناوه‌نده ره‌سمييه‌كانى بريتانيا.
يه‌كه‌م: نه‌ديم زه‌هاوى ئه‌ندامى په‌رله‌مان له پارتى پارێزگاران.
دووه‌م: جاك لۆپرێستى، له پارتى پارێزگارانى بريتانيا.
سێيه‌م: كاروان جه‌مال تاهير نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له بريتانيا.
چواره‌م: نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسى به‌ڕێوبه‌رى گشتى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 بۆ راگه‌ياندن و توێژينه‌وه.
پانێله‌كه له لايه‌ن گارى كێنت، به‌رپرسى گرووپى په‌رله‌مانتارانى دۆستى كورده له په‌رله‌مانى بريتانيا.
پێشتريش له ته‌مموزى ئه‌مساڵدا كوردستان 24، له كۆنگرێسى ئه‌مريكا چالاكييه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌نجامدا و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له كه‌سايه‌تى و سياسه‌تمه‌داران و كۆنگرێسمانه‌كانى ئه‌مريكا به‌شدارييان تێدا كرد.
كوردستان 24 به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام رووماڵى چالاكييه‌كانى تايبه‌ت به پرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات و هاوكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ستيش چه‌ندين چالاكى جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌دات.