داوای رێككەوتنی پارتی و یەكێتی دەكرێت

"حكوومەتی بنكە فراوان سەركەوتوو نەبوو"
kurdistan24.net

K24- ھەولێر

ژمارەیەك لە هاووڵاتیان داوا ده‌كه‌ن پارتی و یه‌كێتی دۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان چاك بكه‌نه‌وه‌، به‌شێك له‌ كاسبكارانیش ئاوات بۆ ئەو سه‌رده‌مە دەخوازن كە پارتی و یەكێتی پێكەوە حكوومەت و دامەزراوەكانی دیكەیان بەڕێوەدەبرد، پێیانوایە ئه‌وكات هه‌م گیرفانی هاووڵاتیان پڕ پاره‌تربوو، هه‌میش بازاڕی كاسبكاران گه‌رم و گوڕتربوو.