25 پزیشك خۆبه‌خشانه‌ چاره‌سه‌ری هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

بەم شێوەیە پێشوازی لە نەخۆشان دەكەن
kurdistan24.net

K24 - ھەریر

بۆ پاڵپشتی له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ماڵی هه‌ریر كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی ناحكوومییه ‌و كاروچالاكییه‌كانی له‌بواری رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و ته‌ندروستی و خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌، له‌ سنووری شاره‌دێی هه‌ریری سەر ‌به ‌قه‌زای شه‌قڵاوه‌، به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ریگه‌ی 25 پزیشكی پسپۆر لە بواری جیاواز خۆبه‌خشانه‌ پشكنین و چاره‌سه‌ریان بۆ هاووڵاتیانی نه‌خۆشی سه‌نته‌ری شاره‌دێی ھەریر و ده‌وروبه‌ری كرد.