چۆنێتی بانگەشەکردنی لایەنەکان بۆ ریفراندۆم دیار دەکرێت

لیژنەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم کۆدەبێتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

عیماد رەفعەت، ئەندامی کۆمیتەی راگەیاندنی لیژنەی باڵای ریفراندۆم بە كوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی راگەیاندنی کۆمیتەی باڵای ریفراندۆم بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ بانگەشەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبێتەوە.

گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا چۆنێتی بانگەشەکردنی لایەنەکان بۆ ریفراندۆم دیار دەکرێت.