پارتی و یه‌كگرتوو كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، بڕیار وایه، كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 12-9-2017 شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوویی ئیسلامی كوردستان كۆببێته‌وه.
به گویره‌ی زانیارییه‌كان ئێستا ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لە کۆبوونەوەدایە پێش ئەوەی لەگەڵ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی کۆببنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو به سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین كۆبوونه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت پێش چوونی شانده‌كه‌ی پارتی خۆیان له باره‌ی به‌شداریكردن له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و وه‌رگرتنی پۆستی باڵا تێیدا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.