2500 ئه‌وروپی له ریزه‌كانی داعشدا ماون
K24 - هه‌ولێر:
گیلیس دی كریشۆڤ، كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر رایگه‌یاند، له ئێستادا نزیكه‌ی 2500 ئه‌وروپی، وه‌ك چه‌كدار له ریزه‌كانی رێكخراوی داعشن له عێراق و سووریا.
كریشۆڤ رشیگه‌یاند، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كان بكرێت كه له دژی رێكخراوه‌كه ده‌جه‌نگن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت په‌نجه‌مۆر و زانیاری ورد له باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه كۆبكرێتهو و بدرێته ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌وروپا.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، زانیارییه بایۆمهترییهكان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش له باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ریزی رێكخراوه‌كه‌یان جێهێشتووه و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌وروپا.
كریشۆڤ گوتی: "ئه‌وروپییه‌كانی ناو داعش نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س ده‌بوون، 1500یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌وروپا، نزیكه‌ی هه‌زاریشیان كوژراون، ئێستاش 2500یان له ریزی رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا ماون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك له ئه‌وروپییه‌كانی ناو داعش، روویان كردووه‌ته ناوچه ئاڵۆز و گه‌رمه‌كانی دیكه‌ی جیهان، وه‌كو سۆماڵ و یه‌مه‌ن، پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆرییان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وروپا.