بانگهێشتنامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتارانى كوردستان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى فراكسيۆنه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆتايهات و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانيش بانگهێشتى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به كوردستان 24ى راگه‌ياند، بڕياره ئێواره‌ى رۆژى هه‌ينى كاتژمێر 07:00 كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتنامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد بۆ ئاماده‌بوون له دانيشتنه‌كه.
پێشتر كوردستان 24 بڵاويكرده‌وه، كه واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى په‌رله‌مان دواخراوه بۆ رۆژى هه‌ينى و هۆكارى دواخستنه‌كه‌شى ئاشكرا كرد، كه به هۆى رێككاره پرۆتۆكۆلييه‌كانى په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانه‌وه بووه.
به گوێره‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆ ده‌بێت به‌ر له 48 كاتژمێر ئاگادارى په‌رله‌مانتاران بكرێته‌وه بۆ دانيشتن و بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و واده‌يه، بڕيار دراوه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئێواره‌ى هه‌ينى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه ئه‌نجام بدرێت.
ده‌قى بانگهێشتنامه‌كه‌ى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان: