جەعفەری: پێکدادانی سەربازی نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە هێڵی سوورە

به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی روونادات

K24 - هه‌ولێر:

ئیبراھیم جەعفەری, وەزیری دەرەوەی عێراق, لە لێدوانێكدا رەتیكردەوە ھیچ بەریەككەوتنێكی سەربازی لە نێوان ھێزەكانی عێراق و پێشمەرگەدا رووبدات و رووبەڕووبونەوەی سەربازی نێوان حكومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستانی بە ھێڵی سوور ناوبرد.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەو بژاردانە نەكرد، كە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم بەغدا لە دژی ھەولێر دەیانگرێتەبەر.

ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی ئەم مانگە، حكوومەت و لایەنە عێراقییەكانی نیگەرانكردووە و داوای وتوێژی زیاتر لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دەكەن.

وێڕانی داوای دواخستنی ریفراندۆم بۆ كاتێكی دیكه‌، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌بێ هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك ئه‌و كاره‌ بكات و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و دواناخرێت.