عه‌بادی داوای لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌كات له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك
K24 - به‌غدا:
نووسینگه‌ی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، داوایه‌كی له نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه پێگه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك، له پۆسته‌كه‌ی دوور بخه‌نه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پرسی لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمی له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك خسته ده‌نگدان و بڕیاره‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد، كه پێشتر نزیكه‌ی 128 په‌رله‌مانتار واژۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆكردبۆوه.