په‌رله‌مانتارێكی عێراق: بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان تا به‌رده‌م ده‌رگا ناڕوات
K24 - هه‌ولێر:
عادل نووری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی به‌غدا بۆ لابردنی نه‌جمه‌دین له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك نایاساییه و تا به‌ر ده‌رگا ناڕوات.
عادل نووری راشیگه‌یاند، كورد نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك پشت به عه‌ره‌بی سووننه یاخود شیعه ببه‌ستێت و ده‌ركه‌وت نه رێككه‌وتن، نه گفتوگۆ، نه شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وان جێبه‌جێ ناكرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران وه‌ك موزایه‌ده‌یه و بۆ درووستكردنی پشێوییه به بۆنه‌ی هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: "بڕیاره‌كه هیچ كاریگه‌ری نابێت و یاساییش نییه".
عادل نووری، په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی راشیگه‌یاند، به په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كانم وت، هه‌ڵه‌یه‌كتان كرد ئێمه به پاره ده‌مانكڕی و ئێستا هه‌موو باڵیۆزخانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه له‌سه‌ر خه‌تن و بۆیان روون ده‌كه‌ینه‌وه كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراقه‌وه، ئه‌و كێشانه‌مان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كه ده‌ستووری نییه و له ده‌سه‌ڵاتی هیچ كه‌سێكدا نییه نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك لابدات و ئه‌مه‌ش له ده‌ستووردا هاتووه.
ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به فه‌رمی داوای له سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، بڕیاری لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، بخاته ده‌نگدان و په‌سه‌ند بكرێت.
دواتر بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردییه‌كانیش بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.