یه‌كێتی به توندی دژی بڕیاری لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌وه‌ستێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند، بڕیاری لادانی پارێزگاری كه‌ركوك مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌و به‌توندی له‌دژی ده‌وه‌ستنه‌وه".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، به میدیای فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی راگه‌یاندووه "حكومه‌تی عێراق سزای سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك لۆژیكی نییه و به‌توندی له دژی ده‌وه‌ستینه‌وه‌و جێگه‌ی قبوڵكردن نییه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌وشێوازه نابێت، پێویست ناكات نه‌جمه‌دین كه‌ریم فاتووره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بدات".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له زاری گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه، بڕیاره‌كه‌ی ره‌تكردووته‌وه‌و رایگه‌یاندووه "بەم هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق، جارێکی دیکە شکستی شەراکەت و پێشێلکردنی دەستوور و نەهێشتنی بنەماکانی تەوافوق و گەڕانەوە بۆ زۆرینە و کەمینە دووپات کرایەوە".