نه‌جمه‌دين كه‌ريم: بڕياره‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ناياساييه و پابه‌ندى نابين

K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى نه‌جمه‌دين كه‌ريم، پارێزگارى كه‌ركووك رايگه‌ياند، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نييه بڕيارى لادانى له پارێزگارى كه‌ركووك ده‌ربكات.
گوتيشى: كه‌ركووك جياوازه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى ديكه و ئه‌وان به‌ستراوون به سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه، به‌ڵام پارێزگارى كه‌ركووك جياوازه.
هه‌روه‌ها گوتيشى: په‌يوه‌نديم به جه‌نابى سه‌رۆك بارزانييه‌وه كرد و ئه‌و پشتيوانى خۆى ده‌ربڕى و سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێميش به‌ياننامه‌ى خۆى ده‌ركردووه و لايه‌نه سياسييه‌كانيش هه‌ڵوێستيان ده‌ربڕيوه و په‌رله‌مانتارانى كورديش پشتيوانى ئێمه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئێستا په‌رله‌مانى عێراق فێرى ئه‌وه بووه، كورد له‌وێ نه‌بێت ده‌چن ده‌نگ له دژى كورد ده‌ده‌ن و من سه‌ربه‌رزم به‌وه‌ى ئه‌و بڕياره‌يان له دژم ده‌ركردووه، كه بڕيارێكى ناياساييه و من پێشمه‌رگه‌ى كوردستان‌م.
نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتيشى: هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى له كه‌ركووك رووده‌دات، ئه‌نجامى بڕياره هه‌ڵه‌كانى حكومه‌تى به‌غدايه و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكيش زۆر پشتيوان بوونه و ئه‌وانيش ئه‌و بڕياره ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به راى من عه‌بادى و په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يان كردووه و هه‌ڵوێستى كورد به گشتى بۆ ئه‌وه‌يه به‌ره‌و ريفراندۆم بێت و دواجاريش به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆييه.
پارێزگارى كه‌ركووك ئاشكراشيكرد، نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش برێت مه‌كگۆرك په‌يوه‌ندى پێوه كردووه و رايگه‌ياندووه، ئه‌و بڕياره‌ى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵه‌يه.
پارێزگارى كه‌ركووك نه‌جمه‌دين كه‌ريم جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پرۆسه‌ى ريفراندۆم له واده و كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام ده‌درێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڵێنێكى كۆنكرێتى به كورد بدرێت و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى ببات.