"به‌بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵیش په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
جه‌عفه‌ر ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و له‌ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پله و پۆسته‌كان دابه‌شده‌كرێنه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش تایبه‌ته به پرسی ریفراندمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئیمنكی له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به كوردستان24ی راگه‌یاند: "له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، باسی دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناكرێت و ئه‌و پرسه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆمه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شداری دانیشتنه‌كه نه‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و په‌رله‌مانی كوردستان كارا ده‌كریته‌وه.
بڕیاره دوای نزیکەی 2 ساڵ لە لەکارکەوتنی پەرلەمانی کوردستان تەواوی لایەنەکان جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی پەرلەمانی کوردستان كارا بكه‌نه‌وه. دەشڵێن، ئامانج لەکاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنە لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی.