كۆمه‌ڵ له‌به‌ر دوو هۆكار به‌شدارى له دانيشتنى په‌رله‌مان ناكات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان ره‌تيكرده‌وه به‌شدارى له دانيشتنى نائاسايى په‌رله‌مانى كوردستان بكات.
بڕياره كاتژمێر 7:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى زۆرينه‌ى په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانى كوردستان يه‌كه‌م دانيشتنى خۆى دواى نزيكه‌ى دوو ساڵ له كارنه‌كردنى ئه‌نجام بدات.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواى زياتر له 60 په‌رله‌مانتارى زۆربه‌ى فراكسيۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه دواى ئه‌وه هات، كه هه‌ردوو فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌سه‌ر كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه رێككه‌وتن و واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان ده‌ستنيشان كرد.
له‌و باره‌يه‌وه، مه‌روان گه‌ڵاڵى سه‌رۆكى فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى رايگه‌ياند، ئه‌وان به‌شدارى له دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ناكه‌ن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا ناوبراو هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنيان له دانيشتنه‌كه بۆ دوو خاڵ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
راشيگه‌ياندووه، "لەبەر دوو هۆکار بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکەین، کە یەکەمیان نەگەشتنی لایەنە سیاسییەکانە بە رێککەوتن و دووەم هۆکاری دانانی خشتەی کاری پەرلەمانە لەلایەن دوو فراکسیۆنەوە".
هاوكات ئه‌مڕۆ، جڤاتى نيشتيمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ سێيه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك كۆبوويه‌وه و سه‌ره‌نجام بڕياريدا به‌شدارى له دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان نه‌كات.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ى جڤاتى گۆڕان دواى ئه‌وه دێت، كه له رۆژانى دوێنێ پێنجشه‌ممه و پێرێ چوار شه‌ممه جڤاته‌كه نه‌يتوانى بڕيارێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ربكات و هه‌ڵوێستى خۆى رابگه‌يه‌نێت.
گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌كه، شۆڕش حاجى رايگه‌ياند، به بڕيارى جڤاتى نيشتيمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌كه له دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى ناكات.
پێشتر له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت.
گوتيشى: سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان جگه له كۆمه‌ڵ و گۆڕان ئاماده‌ى دانيشتنه‌كه ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و دوو لايه‌نه هێشتا خۆيان يه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان رێككه‌وتنێك كراوه له نێوان فراكسيۆنه‌كانى پارتى و يه‌كێتى، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلاميش بيانه‌وێت به‌شدارى دانيشتنه‌كه بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت پابه‌ندى ئه‌و رێككه‌وتنه بن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌سته‌مه به‌شداربوونيان.
يه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێكردنى پرسى ريفراندۆم و ده‌ركردنى بڕيارى پشتيوانيكردنه له‌و پرۆسه‌يه له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا به شێوه‌يه‌كى كاتى چاره‌سه‌رى پرسى سكرتێرى په‌رله‌مان بكرێت، كه فه‌خره‌دين قادر له كۆمه‌ڵى ئيسلامى ئه‌و پۆسته‌ى هه‌بوو و يه‌كێتى به مافى خۆى ده‌زانێت ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه و له ئێستادا كۆمه‌ڵى ئيسلامى بڕيارى نه‌داوه، به‌شدارى له كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكات.
هه‌وڵى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له كاتێكدايه، نێردراوى ئه‌مريكا و وڵاتانى زلهێز دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنيازى دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆم خرايه به‌رده‌ست سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ر گرێنتى نێوده‌وڵه‌تييدا هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى دوا بخات.
له وه‌ڵامى شاندى وڵاتانى زلهێزدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، پێشنيازه نوێيه‌كه كه به‌ديلى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى به‌شدار بوو له ده‌ركردنى بڕيارى ريفراندۆم تاوتوێ ده‌كات و وه‌ڵامى پێشنيازه‌كه ده‌داته‌وه.