ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ى يه‌كێتى ده‌كرێته سكرتێرى په‌رله‌مان
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه و به گوێره‌ى رێككه‌وتنى فراكسيۆنى پارتى و يه‌كێتى له‌سه‌ر كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه سكرتێرى په‌رله‌مان ده‌ستنيشان ده‌كرێت.
په‌يامنێرى كوردستان 24، له به‌رده‌م بيناى په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، به گوێره‌ى رێككه‌وتنى نێوان فراكسيۆنه‌كان بڕياره بێگه‌رد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له په‌رله‌مان بكرێته سكرتێرى په‌رله‌مان به شێوه‌ى كاتى.
پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مان له لاى كۆمه‌ڵى ئيسلامى بوو، به‌ڵام له ماوه‌ى رابردوودا يه‌كێتى پێى وابووه ئه‌و پۆسته مافى خۆيه‌تى و سه‌ره‌تا به هۆى نه‌بوونى كانديده‌وه پۆسته‌كه دراوه‌ته كۆمه‌ڵى ئيسلامى.
له دواى له كاركه‌وتنى په‌رله‌مان، سكرتێرى په‌رله‌مانيش ره‌تيكردووه‌ته‌وه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ سووربوونى فراكسيۆنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى دانيشتنى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى ره‌تيانكرده‌وه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان ئومێد خۆشناو پێشتر به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ و گۆڕان بيانه‌وێت به‌شدارى دانيشتنى ئه‌مڕۆ بكه‌ن، ده‌بێت په‌يوه‌ستى رێككه‌وتنى فراكسيۆنه‌كانى پارتى و يه‌كێتى بن و به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه دانيشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت.