ئەمریکا ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ریفراندۆم راگەیاند

كۆشكی سپی: کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی داعش و ناوچە رزگارکراوەکان دەبێت

K24 - هه‌ولێر:

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پشتگیری لە ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان ناكات له‌م كاته‌دا، كە بڕیارە لە 25 ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

لە بەیاننامەكەیدا كۆشكی سپی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە كە ئەوان بەردەوام ئەو پرسەیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ھەرێمی كوردستان باس كردووە و کاریگەری لەسەر شەڕی دژی داعش و ناوچە رزگارکراوەکان دەبێت، بۆیە داوا لە هەرێمی كوردستان دەكەن بڕیارەکە هەڵبووەشێنێتەوە.

ھەروەھا لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، ئەمریكا داوا لە ھەرێمی كوردستان دەكات بۆ چارەسەکردنی کێشەکان دەست بە دیالۆگی جددی لەگەڵ بەغدا بکات و ئه‌مریكاش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ هاوكاری هه‌ردوولا بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گفتوگۆیانه‌