كۆرياى باكوور به‌م چه‌كه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مريكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له چه‌ند رۆژى رابردوودا كۆرياى باكوور هه‌ڕه‌شه‌ى به چه‌كێكى نوێ له ئه‌مريكا كرد، به گوێره‌ى زانيارى ميدياكان، چه‌كى ترپه‌ى كارۆموگناتيسى يه‌كێكه له‌و چه‌كانه‌ى كۆرياى باكوور هه‌ڕه‌شه‌ى پێده‌كات.
بيۆنگ يانگ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌و چه‌كه ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ژێرخانى سيستمى به‌رگرى وڵاتانى نه‌يار.
ترپه‌ى كارۆموگناتيسى جۆرێكى نوێى چه‌كه كه له ئه‌نجامى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمبى ناووكى له به‌رزاييه‌كى زۆره‌وه درووست ده‌بێت.
هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا و يه‌كێتى سۆڤيه‌ت له سه‌رده‌مى شه‌ڕى دووه‌مى جيهاندا سه‌رقاڵى توێژينه‌وه بوون له چه‌كى ترپه‌ى كارۆموگناتيسى و به‌ر له‌وه‌ى رێككه‌وتنى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌شه‌كى تاقيكردنه‌وه ناووكييه‌كان له 1963 بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، دڵنيايى ئه‌وه هه‌بوو، كه تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى له ده‌ره‌وه‌ى به‌رگه زه‌وى ئه‌نجامدراوه.
ترپه‌ى كارۆموگناتيسى ده‌كرێت به چه‌ند رێگه‌يه‌ك به‌رهه‌مبهێنرێت، كه له ئه‌نجاميدا كاره‌با و سه‌رجه‌م ئامێره كاره‌باييه‌كان له كار ده‌كه‌ون و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئامێره بێته‌له‌كانيش له كار ده‌كه‌ون.
ئه‌و ته‌كنۆلۆژيا نوێيه ده‌بێته هۆى په‌كخستنى سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانى كۆنترۆڵ و په‌يوه‌ندييه سه‌ربازييه‌كان و هه‌روه‌ها ئامێره سه‌ربازييه‌كانيش له كار ده‌خات و سيستمى به‌رگرى ئه‌ليكترۆنى وڵاتان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و له به‌رگه هه‌واى زه‌وى ته‌قينه‌وه ناووكييه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
له ساڵى 1962 ئه‌مريكا بۆمبێكى يه‌ك ته‌ن و چوارسه‌د كيلۆگرامى له زه‌رياى هێمن ته‌قانده‌وه و به‌و هۆيه‌وه سه‌رجه‌م هێڵه‌كانى ته‌له‌فۆن و په‌يوه‌ندييه بێته‌له‌كان پچڕان و له دوورى 1300 كيلۆمه‌تره‌وه ئامره‌كانى ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌ربازى به‌كار كه‌وتن و سيستمى رووناكى شه‌قامه گشتييه‌كان و بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێله‌كان له‌كار كه‌وتن.
به دواى ئه‌ويشدا يه‌كێتى سۆڤيه‌ت تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌نجامدا و بۆمبێكى 300 ته‌نى ته‌قانده‌وه و بازنه‌يه‌كى گه‌وره‌ى كارۆموگناتيسى درووستكرد و بووه هۆى پچڕانى سه‌رجه‌م په‌يوه‌ندييه‌كان و ته‌نانه‌ت هێڵى كاره‌باى ژێر زه‌ويشى په‌كخست.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كان ئه‌و تاقيكردنه‌وه ناووكييانه‌ى له بۆشايى ئه‌نجام ده‌درێن و شه‌پۆلى كارۆموگناتيسى درووست ده‌كه‌ن، هيچ زيانێك به مرۆڤ ناگه‌يه‌نن، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئامێره ئه‌ليكترۆنى و كاره‌بايى و بێته‌ل و په‌يوه‌ندييه‌كان په‌كده‌خات.