ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كرێته سه‌ر كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى چه‌پى سويد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى لقى پارتى چه‌پى سويدى له شارى فالۆن پاتريك ليليگلۆد رايگه‌ياند، به هۆى بۆچوونه‌كانييه‌وه هاوينى ئه‌مساڵ ده‌ستدێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر.
بى بى سيى نيوز له زارى ئه‌و كه‌سايه‌تييه سياسييه‌ى سويده‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ناوبراو له مانگى ته‌مموز/ يۆليۆى رابردوو ده‌ستدرێژى كراوه‌ته سه‌ر به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه و ئێستا بڕياريداوه ئاشكراى بكات.
پاتريك ليليگلود، گوتى: زۆريان لێدام و ده‌ستدرێژيان كرده سه‌رم، به چه‌قۆ هه‌ڕه‌شه‌يان لێكردم، تاوانباره‌كان پێيان وتم چه‌په‌كانى وه‌ك تۆ هيچ نيين جگه له كه‌سانێكى سالب و پێويسته پێم خۆش بێت كه ده‌ستدرێژيم ده‌كرێته سه‌ر چونكه من چه‌پم.
ئه‌و سياسييه گوتيشى: سه‌ره‌تا پێم خۆش نه‌بوو باسى بكه‌م، به‌ڵام بڕيارمدا ئاشكراى بكه‌م چونكه بابه‌ته‌كه په‌يوه‌ندى به بۆچوونه سياسييه‌كانمه‌وه هه‌بووه.
پۆليسى سويد ده‌ستيكردووه به لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه.
پێشتر له رووداوێكى هاوشێوه‌دا له 8ى نيسان/ ئه‌پريلى ساڵى رابردوودا كه‌سايه‌تى سياسى نه‌رويج كارستن نوردال هوكين له شارى ئوسى كه‌رتى ئاكيرشۆس له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر.
دواى لێكۆڵينه‌وه ده‌ركه‌وت په‌نابه‌رێكى سۆماڵى ده‌ستدرێژى كردووه‌ته سه‌ر و به چوار ساڵ و پێنج مانگ زيندانى سزا درا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و تاوانه‌شى، هۆكين هه‌ستى به ئازارى ويژدان كرد، كاتێك زانى دواى ته‌واوبوونى ماوه‌ى زيندانييه‌كه‌ى ئه‌و سۆماڵييه ره‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌كرێته‌وه و له‌وێ رووبه‌ڕووى سزاى قورس و ره‌وشێكى ناهه‌موار ده‌بێته‌وه.