كورد بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رفه‌ته ناوازه‌كه ده‌قۆزێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له رۆژی 25/9/2017 ته‌نها چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه، به‌ڵام ئه‌مریكا و هه‌ندێك وڵاتی دیكه ده‌ترسن به‌و هۆیه‌وه سه‌قامگیری ناوچه‌كه بشڵه‌ژێ و توندوتیژی زیاتر وڵاته به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه بگرێته‌وه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاندبوو :"هه‌ر دوو لایه‌نی هه‌رێم و به‌غدا دانووستانی جدی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه".
چونكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێیوایه ئه‌و پرسه كێشه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دوا مۆڵگه‌كانی داعش له عێراق درووست ده‌كات و كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌ولێر و به‌غداش له‌و هاوپه‌یمانییه‌تیه‌دا شوێنیان هه‌یه.
ئه‌و تێڕوانینه لای سه‌ركردایه‌تی كورد به راست نابینرێت و چه‌ندین جار له زاری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه كه "ریفراندۆمی كوردستان نابێته كێشه بۆ جه‌نگی دژی داعش" و دوایین جار رۆژی شه‌ممه 16/9/2017 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌دان هه‌زار كه‌سیدا له پارێزگای دهۆك گووتی: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌و بابه‌ته‌مان به ته‌له‌فۆنیش له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا باسكردووه".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (فایننشیاڵ تایمزی ئه‌مریكی) ترسێكی دیكه‌ی ئه‌مریكا له درووستبوونی گرژییه له ناوچه "كێشه له سه‌ره‌كاندا" كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، وه‌ك پارێزگای كه‌ركووك.
به‌ڵام دانووستانكارانی وڵاتانی رۆژئاوا نیگه‌رانییه‌كی دیكه‌یشیان هه‌یه و ده‌ترسن ریفراندۆم زیان به هه‌وڵه‌كانی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بگه‌یه‌نێت و رێگه بۆ ئێران خۆش بكات تا كاندیدێكی زۆر نه‌یاری ئه‌مریكا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بباته‌وه سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كورد كه ئاگاداری دانووستانی نێردراوانی وڵاتانی رۆژئاوان ده‌ڵێن: "دیپلۆماته‌كان داوایانكردووه كورد ریفراندۆم دوابخات و له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌رباره‌ی بوودجه و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامانی نه‌وتی ناوچه‌كه گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و پێشنیازانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه".
كورد ده‌ڵێت: "زۆر به‌ڵێنمان له‌وباره‌وه بیست و هیچیشی لێ سه‌وز نه‌بوو".
حكومه‌تی عێراقیش نه‌یاری ریفراندۆمه‌كه‌یه، په‌رله‌مانی عێراق داوای له عه‌بادی كردووه هه‌رچییه‌كی له توانادایه بۆ راگرتنی ریفراندۆم ئه‌نجامیبدات. هه‌ر بۆیه ده‌نگیشیان بۆ له كارلادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پاریزگاری كه‌ركووك دا، كه پاڵپشتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه و پارێزگای كه‌ركووكیش بڕیاریداوه ریفراندۆم ئه‌نجام بدات.
په‌رله‌مانی كوردستانیش بۆ یه‌كه‌مجار دوای دوو ساڵ له په‌ككه‌وتنی، به‌ڵام به‌هۆی رێككه‌وتنێكی دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌وه (پارتی و یه‌كێتی) توانییان هه‌نگاوبنێن و به زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌نگ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه بده‌ن.
توێژه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی له واشتن ده‌ڵێت: "بارزانی به راگه‌یاندنی كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌رگاكانی داخستووه، ئه‌و بڕیاره‌ش به مه‌به‌سته و مانای وایه به راستگۆییه‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و هیچ رێگایه‌ك جگه له چوون به‌ره‌و ریفراندۆم نه‌ماوه‌ته‌وه، یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه رۆژئاوایی و عێراقییه‌كان له پێناو ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی كێشه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه".
هه‌رێمی كوردستان پێیوایه "ده‌رفه‌تێكی ناوازه‌ی له به‌رده‌ستدایه تا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوبنێ، ترسی رۆژئاواییه‌كان له جه‌نگی داعش و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، كه بڕیاره ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی بۆ كورد كردووه‌ته‌وه تا ئه‌و توانایه‌یان بكه‌وێته به‌رده‌ست بۆ فشاركردن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كه پێشتر كه‌متر هه‌ڵكه‌وتووه.
بۆیه ئه‌و تویژه‌ره وای ده‌بینێت "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كۆتایی به هاوبه‌شی و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد ناهێنن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد له شوێنێكدا گویی به بۆچوونه‌كانیان نه‌داوه، په‌یوه‌ندییه‌كانیان ناپچڕێنن".