بەپێی یاسای نێودەوڵەتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان رەوایە

"لە نەوەكانی سەدەی رابردووەوە 34 دەوڵەت راگەیەندراون"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ھەرێمی كوردستان بۆ گەیشتن بە دەوڵەتی سەربەخۆ پەنای بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بردووە كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1960 لە رێی دەركردنی بڕیارێكەوە مافی چارەی خۆنووسینی بە ھەموو گەلێكداوە لەكاتێكدا ئێستا خۆیان و بەشێك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەكەن ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان شەرعییەتی نێودەوڵەتی نییە، لەبەرامبەردا دەگوترێت ئەم قسەیە بێ بنەما و ھەموو گەلێك مافی چارەنووسی خۆی ھەیە.

ھوشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتی: "ئەوەی كە لەلایەن ھەندێك دەوڵەت و لایەن دەگوترێ كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كورستان پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە یان رەوای نێودەوڵەتی نییە، بەڕاستی قسەیەكی بێ بنەمایە، لە ساڵی نەوەكانی سەدەی رابردوو تا ئێستا 34 دەوڵەت دروستبووە، بەشێكی زۆر لەو وڵاتە رەواییان لە گەلەكەیان وەرنەگرتووە".

ھەر پەیوەست بەم باسە عوسمان عەلی، مامۆستای زانكۆ دەڵێت: "بە گوێرەی ھەردوو ماددەی پرەنسیپەكان و ئامانجەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ھەموو گەلێك مافی چارەی نووسی خۆی ھەیە".