"گۆڕانكار لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت"

گفتوگۆ لەنێوان لایەنانە دەست پێدەكات

K24 - ھەولێر

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، دوای تاوتوێكردنی مووچە و گوزەرانی خەڵك كۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر گۆرانكاری سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەفەرمی رایاننەگەیاندووە، کە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکەن یاخود نا".

 گوتیشی: "لە كۆبوونەوەی داھاتوودا گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و  گۆڕانكارییەكە بەپێی ئیستیحقاقی لایەنەکان دەبێت كە پەرلەمانیان كاراكردەوە".