به ڤیدیۆ.. ئۆنای ئیمری رێگه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێیمار و كاڤانی دۆزییه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی لێدانی پێناڵتی كێشه له نێوان كاڤانی و نێیمار دروست بوو، راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان هاته ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ر دوو یاریزانه‌كه كرد.
شه‌وی رابردوو له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان میوانداریی یانه‌ی لیۆنی كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵێ بێوه‌ڵام برده‌وه، هه‌ردو گۆڵه‌كه‌ش یاریزانانی لیۆن به هه‌ڵه له‌خۆیانیان تۆمار كرد.
له خوله‌كی 78 ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پاریس سانجێرمان لێدا، نێیمار چووه سه‌ر تۆپه‌كه، به‌ڵام كاڤانی بۆ دووه‌مجار رێگری لێ‌كرد و خۆی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و له‌ده‌ستی دا.
ئه‌م دیمه‌نه‌ی كه بۆ دووه‌مجاره له یانه‌ی پی ئێس جی دووباره ده‌بێته‌وه، راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی هێنایه ده‌نگ.
له‌م نێوه‌نده‌دا، ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر چیتر ئه‌م دیمه‌نه دووباره ببێته‌وه و كاڤانی و نێیمار خۆیان رێكنه‌كه‌ون، ئه‌وا ناچارم من بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌م.
ئیمری ده‌ڵێت: ئێمه یاریزانی زۆر باشمان بۆ جێبه‌جێكردنی لێدانی پێناڵتی هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ریزبه‌ندییه‌كمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان لێدانی پێناڵتی جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت كاڤانی و نێیمارمان سه‌ربه‌ست كردووه كه له نێوان خۆیاندا رێكبكه‌ون، پێشتریش له یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌ر به‌م شێوه‌یه بووه و به رێككه‌وتن ئه‌م كاره جێبه‌جێ كراوه.
ئۆنای ئیمری گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌م گرفته به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له هه‌فته‌ی داهاتوو خۆم ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م و یاریزانێكی دیكه بۆ جێبه‌جێكردنی لێدانی پێناڵتی ده‌ستنیشان ده‌كه‌م.