وه‌زیری به‌رگری بریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌

له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان ده‌رباره‌ی ریفراندۆم گفوگۆ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

مایكل فاڵن، وه‌زیری به‌رگری بریتانیا رایگه‌یاند: "پاشنیوه‌ڕی ئه‌مرۆ ده‌چمه‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی و كوردستان.

فاڵن له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا گووتی: "پاشنیوه‌ڕۆ ده‌چمه‌ هه‌ولێر و له‌ باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌م و باسی پێكه‌وه‌ كاركردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلی ریفراندۆم ده‌كه‌م.

سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌، بریاره‌ رۆژی 25/9/2017 گه‌لی كوردستان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن و له‌ رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ بریار له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.