وه‌زیری به‌رگری بریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان ده‌رباره‌ی ریفراندۆم گفوگۆ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
مایكل فاڵن، وه‌زیری به‌رگری بریتانیا رایگه‌یاند: "پاشنیوه‌ڕی ئه‌مرۆ ده‌چمه شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی و كوردستان.
فاڵن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا گووتی: "پاشنیوه‌ڕۆ ده‌چمه هه‌ولێر و له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌م و باسی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلی ریفراندۆم ده‌كه‌م.
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه، بریاره رۆژی 25/9/2017 گه‌لی كوردستان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن و له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه بریار له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.